به ڕێزان ئه م چیــرۆكـه(په خشـانـه) نـووسراوه ی هاوڕێـی بـه ڕێـزم شه رمین موهڵه تیه كـه بـۆ
بیـره وه ری و ئازاره كـانی مـن نـووسـراوه، جـێی خـۆیـه تی لێـره وه به دڵ سپـاسی بكه م و هیـوای
سه ربه رزی بۆ بخـوازم.
بـۆ هـاوڕێ یه كی دڵ پـاك!!!
ئـه مشه و زۆر تـه نیام، بـۆ نی خـه م و بیـری بێ وه فایی تۆ له مێشكم دا شه پــۆل ئه دا و
بـه سه ر روومـه تی زه رد و زیــزم دا پـه یــژه پـه یــژه بـــاران نـه رم نـه رم دێتـه خــواره وه.
وه ك پیره باخه وانێك له سووچێكی بێ ده نگیدا، له رۆژێكی پاییزدا بۆ ته مه نێ، بـۆ خـۆشی
رۆژانی رابــردووی ژیـان، بــۆ هاتنه بـه رچـاوی ده یـان یـادگـار ئـه سـرینی خـوێنین ده ڕێـــژم.
ئه و دڵه ناسكه، ئـه و مه ڵبه ندی ئه وینه چۆن ده بێ رابوه ستێ له به ر ئـاگـری جـودایی و
درۆدا؟
هه ناسه كانـم یه ك یه ك نه غمه ی چیــرۆكی په ژاره یـان لێ هه ڵده ستێ.
له م شه وه زه نگی ئه وینه دا به ره و كوێ بڕۆم و له كام هه رێمی ره نج به خه سار چوودا
گـۆڕ بۆ رابردوو دروست بكه م؟
كێوی به رزی بیره وه ری چوار به هار بووه ته تاجی مێشك و لووتكه ی چیای دڵ و ده روونم
و وه كـوو به فـری لووتكه تـرووسكه ی دێ به جه سته مدا.
وا دیــاره سـرووشتیش خـه می منی لـه دڵـدایـه كـه بـه چــاو ئـه گری و به ده م هـه ر ده م
هـاواریـه تـی.
ئـه مشه و بـه خـه یـاڵ چـاوه ڕوانی گـه ڕانه وه ی خـۆشـه ویـستـێـكـم!!!
بیـری لـه یـه ك دابڕان وه ك ره شه بـایـه كی پاییــز به له شمدا ده گه ڕێ، له پــه نجـه ره ی
ژووره كـه مـه وه ده ڕوانمه سه ر شه قام، ده نگی هه ر لقێـك لـه دار و بـا، وه ك ده نگی تۆ
دێته گوێم به ڵام كاتێك تێده فكرم و تێكه ڵ به نـاخی ده بم، له ڕۆ ڕۆی نه ناسراوێـك دێ چێ
بۆ ئه وینێكی درۆ هـاوار ده كـا!
چاوانم شێت، په شۆكا، به شوێن گراوێكی ونبوودا، داڵـدارێـكی لـه رێـگـه ی خـۆشویستنمان
ده ر چـوودا، وێڵـه.
دڵـم پـڕ بـه نـاخ تـا دوا هه نـاسه ی تـاریــكایی هـه ڵـده مـژێ.
له بیرت ماوه تۆ ده بووی به زیزی من و من كه ده مبیست له شه رابی شێعردا ون ده بووم و
شیـرین تـرین وشه كانم ده كـرد به هۆنـراوه و چه پـك چه پـك پێشكه ش باڵای تـۆم ده كــرد؟
تـۆ شێعرم بـووی، هه ناوم بووی، ئه رێ خاتـوون، تێـكه ڵاوی ئێسك و پێست و خـوێنم بــووی.
له ژێــر حـه ریــری فـرمێسك دا خنكـاوم، خـه می دووریـت تــاری دڵم راده ژه نێ و گـــۆرانی
ده لاوێنێ.
ساته كـان چـاویـان نیـه، نیـگـاكـان كـوێـرن و لێـویـان زه ردی تێ نـازێ.
ئه ی شه و، باوه شت هیـوای گه رمی ته نیـاییمه!
ئه ی شه و، نهێنی ئێش و زاممی!
ڕه شی تۆ، ژینی به خه سار چوومه!
ڕه شی تۆ، ئاسمانی دڵه ته گه كه مه!
روون نابیته وه، تۆ هاوڕێی زووخاوی كه سانی وه ك منی، هه ر بژی ئه ی شه وی ڕه ش و
بێ ده نگ! خوێنی درۆ و به هه ستت به جۆگه ی ده مـارتا ده گه ڕێ و چه شنی دوژمنێكی
نیشتمانم ده گه شێنیه وه!
تـۆ یـه كێـكی و لـه دووریـت گه لێـك پـه ژاره هـاتووه!
من چیـایـه كم له بـه رانبه رت وه ستـاوم و ده ست له ملانی ئـه وینت ده یـان لافاوم لاداوه،
به ڵام هه ر ماوم چونكه سه رم بۆ درۆ شۆڕ نه كرده وه و هه رگیـز نایکه مه وه ته نیــا یه ك
جـار به زین فـرمێسك ده خاته مێشكه وه و هه رگیـز لێی رزگـار نابێ!
شه رمین موهڵه تی
به ڕێزم هه و ڵ ئه ده م هه رگیز سه رم بۆ درۆ شۆڕ نه كه مه وه و نا...!!! چاوه ڕوانی
گه ڕانه وه ی كه سیش نیم.![]()
دووباره سپاسی ده كه م
هاوڕێم!
خه ونم بینی، رێگام بڕی، گه یشتمه لات!
كه لێم دووری ژیان: راوكه ری خه مۆكی
ساته كان: ده م به گله یی
خۆزگه كان: هه نسكه باران
قوڵپی گریان دڵی شه یدام ئه لاوێنێ
خاتوونه كه م!
وه رزی بێ تۆیی، وه رزی دڵه ڕاوكێ و شێتی
وه رزی دڵته نگی شه وانه و ...
وه رزی هیوا و ئۆمێد بۆ ئه و ساتانه ی هه یت
***
خه ونم بینی، چاوم له چاوت هه ڵپێكا
ئه و چاوانه ی داهاتووی پڕ خۆزگه مانی تێدا دیاره
كه پێت كوتم: شادم كه هه یت
رۆحی تینووم له شی ماندووی جێ هێشت و ...
له به ر پێت دا كڕنۆشی برد
ده ستت گرتم!
ده ستێ ته زیو، گه رمای بوونی تۆش: دڵۆڤانی و پاكی
***
خۆشم ده وێی!
ئه ی ره نگین ترین شه مامه ی بێستانی دڵ
ئه رێ ئه ی به سۆزترین گۆرانی ئه وین
جوانترین هۆنراوه ی ژین
مامزه كه م!
له به ر سۆمای چاوی تۆدا مۆمی ژیانی خۆشه ویستیمان داگیرساند و ...
پێكه وه بوونمان مانا كرد
ته نیای هێدی هێدی توایه وه
چیرۆكی راسته قینه و هه تاوی بوون و سووتان له گڕی خۆش ویستن دا
***
هه توانه كه م!
رێگه دوور بوو
شار لێوالێو له درۆ بوو
جیهان خه ونی خه یاڵێك بوو
رێگه مان بێ هه دا بڕی
درۆمان ئاگر تێ به ردا
جیهانمان به واقیع گه یاند!
گه یشتینه به ر ئه شكه وتی ئاواته كان
خۆشه ویستی
هاوڕێی مێژووم: سڵاو
له ماڵئاوایی ئه وجارمان چه ن چركه یه ك تێده په ڕێ
كه هه وڵم دا دوور بگرم لێت
له یادته كه پێم كوتی: له گه نده ڵاوی ڕۆژگاردا نامه وێی
له سه رده می سروودی بێ نیهایه تی خوێن و هه وه س ...
نا نامه وێی!
وێڵم كردی و ...
ته نیا، ته نیا وه ك گورگێكی بۆسه گرتوو خۆم له ده ورت حه شاردا
چاوه ڕوان و كز و بێ ده نگ ...
تۆش رۆژ له دووی رۆژ ژاكاوتر و ته نیاتر و بێ ئۆقره تر
به ڵام نه تۆ هه واڵێكت پرسی و نه من خۆم لێت ئاشكرا كرد
كات: تێپه ڕی!!!
رۆژگار: خنكا!!!
هه تاو: بۆگه ن بۆ گه ن گنخا!!!
ئه وینیش ئاوێته ی ئه فسانه و گاڵته ی منداڵی سه ر شه قام!!!
***
گریان، تامه زرۆیی و تاسه
جاده ی دووریان سڕیه وه
گه یشتمه لات.
ئێستا...
راوه ستاوم به رانبه رت!
ده ست له ئه ژنۆ
ماندوو، شه كه ت
به ڵام هێزی خۆش ویستن و پاكی
نایانهه وێ من چۆك دابه م
***
ئێستا...
به هێزتر له دوێنێ و ئه مڕۆ
ده ستت ئه گرم!
گۆنای خه ڵتانی فرمێسكت ئه شۆرمه وه و ...
باڵ لێ ئه ده م
باڵ لێ ئه ده م ...
سه ر له نوێ بۆ دونیای ئاواته كان هه وڵ ئه ده م
خۆشه ویستی !
سڵاو هاوڕێم
عاشقم من، عاشقی تۆ، باش ئه زانم
یه كه م هه نگاو
له چاو تۆوه ده ستی پێ كرد
شێعرم نووسی بۆ چاوانت
گه رچی شێعر بوونی له بوونی تۆ ده گرت
به ڵێنم دا خۆشه ویستی وژیانی تۆ پێكه وه بن
هاوارم كرد خاتوونه كه م:
خۆشم ده وێی!
ده نگم به گوێت ئاشنا بوو
به ڵام نه تبیست
كه رۆیشتی و خه مه كانت بۆ جێ هێشتم
به ڵێنم دا تا هاتنه وه ت چاوه ڕوان بم
دڵنیا بووم كه دێیته وه و ئه بیته رووناكی رێگا
كه هاتیه وه خۆشم ویستی
به بێ ئه وه ی بزانم بۆ؟
عاشقم من، عاشقی تۆ
باش ئه زانم، گه ر بم هه وێ تۆ له بیر كه م
قه ت ...! قه ت ...!
نازانم ...
دونیامان پێكه وه به ش كرد
خۆشه ویستی به رزتر بوو له گشت هێزێ
له وڵاتی ئێمه دا خۆشه ویستی رابه ر بوو
ته نیا خۆش ویستن و جوانی!
باسی دوا رۆژ، باسی ئاوات، پێكه وه بوون
هه موو وڵات هێدی هێدی ره نگی سه ربه رزی پێوه نیشت
ره نگی خه ممان له سه ر وێنه ی خه م گرتووی شارا سڕیه وه
له سه ر لاپه ڕه ی رووباره كان بۆتم نووسی:
عاشقم من، عاشقی تۆ
باش ئه زانم، گه ر بم هه وێ تۆ له بیر كه م
قه ت ...! قه ت ...!
ئه رێ خاتوون
قه ت ناتوانم
ئێستا كه نیت دڵه خورپه و ته نیایی و بێ ئۆقره یی
به ڵام دیسان خۆشم ده وێی
گه رچی وتیان: له یادت كه م
یادگاره كانت سڕمه وه
به ڵام ...!
شوێنه واری هه نگاوه كانت له سه ر لاپه ڕه ی دڵم دا
هه ر ماون و هه ر ئه مێنن
به ڵام گوڵێ هه ر ئه ونده ت بۆ ده نووسم:
ئێستا ناوه خت بوو كۆچه كه ت ئازیز
خه زانه عه شقت وه ك گه ڵای پاییز
تۆم له یاد...
نا ناترسم له خۆشه ویستی و له یادت
بۆیه ده ڵێم:
تۆم له یاد ناچێ باوه ڕ كه هه رگیز
ئه رێ هه رگیز، هه رگیز!!!چاوه ڕوانی گه ڕانه وه ت
به ڵێنم دا كه هاتیه وه
ده رگای چاوه ڕوانیم داخه م
هاتیته وه، زۆر ئه سته م بوو، ناسیمته وه، ناسیتمه وه
دونیای ته نیاییه كانمت پڕ كرد له ژیان
تۆ بووی كۆتت: ته نیاییه كانمان فڕ ئه ده ین
هه موو ئه ده ین به ده م باوه و هه رگیز یه كتر له بیر ناكه ین
هه رگیز هه رگیز باسێ له نامۆیی ناكه ین
تۆ بووی فه رمووت: خه فه ت مه خۆ چاوه ڕوانیت بڕایه وه
به ڵام چه ن زوو له بیرت كرد
مه گه ر بڕیارمان وا نه بوو؟؟؟
بڕوام نه بوو به م به هاره
به ڵام بوونت دڵنیایی پێ ده به خشیم
زۆرم حه ز كرد بۆ چاوه ڕوانی نه نووسم
كۆتت ئیتر شاعیری خۆشه ویستی به
ئاخ كه سه كه م !
چه نده شاد بووم كه تۆ ببوویه سه رداری پایته ختی وڵاتی پێكه وه بوونمان
مه گه ر نه تزانی ...
بێشكه ی بێ ئۆقره ییم ته نیا به بیستنی ده نگت هێدی هێدی رائه ژه نیا؟
باش ده تزانی كه ته نیا تۆ بووی هۆنراوه ت پێ ئه به خشیم
ته نیا بوونت دونیای ته نیاییه كانمی ئه سڕیه وه
بڕوات نه كرد، گه رچی كۆتت: لێت دڵنیام
هه موو هه وڵم ژیانێكی هاوڕێیه تی
لێواولێو له ئه وین و جوانی و پێكه وه بوون
خۆزگه ده تزانی گیانه كه م!
ئێستا كه دونیای ته نیاییه كان ژیانیان گه مارۆ داوم
هه ر بڵێسه ی ئاگرێكیان له لایه كۆ ده مسووتێنن
هه موو هه وڵم پارێزتنه
پارێزتنی یاده كانت...، بۆنه كانت...،
خه م و خۆشی و شێعره كانت
شێعره كانت...!
مامزه كه م، شێعره كانت گڕووت ئه گرن
بیانووی هاتنه وه ت ئه گرن
زوو بێره وه، باش ئه زانی به من دانامركن
دایكی وشه كانیان ئه وێ
زوو بێره وه، نه ك له حه سره ت ئه م كۆچه ت
هه نگاوه كانم ته مه نم بسڕنه وه
زوو بێره وه، به ر له دوا كۆچی ژیانم
به ر له خۆری ده م به یانی
به ر له وه ی یادێكت یه خه م پێ بگرێ
به ر له چركه ی كاتژمێری ژووره بێ تۆییه كه م
هه ر ئێستاكه، هه ر ئه م ساته
زوو بێره وه
چاوه ڕوانت ده كه م...
به ڵام...!!!
له یادته ئه و مێژووه ی به سه رمان كرد؟
ئه و ساڵانه ی تێپه ڕمان كرد؟
له و دونیا كاڵ و كرچه مدا،
له و به هاره پاك و بێگه رده ی ژینم دا
ناوم نابووی:
هیوا، ئاوات، دایكی جوانی
یا رێبواری خایله و خه یاڵ
یان گه یشتن به و مافانه ی حه رامن لێم
خۆشه ویستی؟!
ئه رێ گوڵێ، خۆشه ویستی، وشه ی قه ده غه كراوی شار
به شه رمه وه، به ترسه وه
بۆم نووسیبووی: خۆشم ده وێی!
به شه رابی یاده كانت مه ست و وشیار
پیاڵه به ده ست ده خولامه وه
بۆ یادێكت، بۆ ترپه ی پێت
بۆ دیتنی بزه ی گه رمی جار جار تێكه ڵاوی شه رم
به م هیوانه م
بۆ چه ن ساتێ بێ ئۆقره ییم دا ئه مركا
خۆشه ویستم!
بێ تاوان بووم
من ده مه ویست له حه وزی چاوه كانت دا ده سنوێژ هه ڵگرم و...
له پاكی خاكی به ر پێتا
دوو ركات نوێژی عه شق بخووێنم و...
له دوایین سوجده دا...
بۆ هه تا هه تایه...
چاوانی چاوه ڕوانم بنێمه وه
ئازیزم!
ئه مڕۆ گه رچی ته نیایی هه موو وڵاتی ڕۆحی ته نیوم
به ڵام هه ر شاعیری ده رباری خۆشه ویستی خۆتم و ...
هه تا هه تایه بۆ تۆ
گۆرانی عه شق ده هۆنمه وه
ئه وه تانێ...
بیره وه ریت بۆ مه م و زین ده گێڕمه وه
زین ده ترسێ خۆ شه ویستیت
منیش وه ك مه م
بدوورێنێ به كفنه وه
تكایه چاو دامه خه
چركه چركی كاتژمێری چاوه ڕوانیم
به ترپه ی پێت راده وه ستێ
چاو له چاوه گه شه كانت، ره شه كانت...
هه ڵده واسم
تكایه چاو دامه خه گوڵم
من به هه ناسه ی چاوانت ده ژیم و ده دوێم
* * *
مه گه ر ئه بێ؟
دوو باڵنده ی لانه ی ئه وین
كاتێ دڵیان سپارد به یه ك
تا دوا هه ناسه بۆ یه كن
بۆ یه ك ئه ژین، به یه ك ئه ژین و...
بێ یه ك ناژین
ئێستا دڵ من باڵنده یه و ...
له ده وری تۆ ده خولێته وه
ده رگای هه موو جوانییه كانی به یادی تۆ ده كاته وه
كه چی ئێستا له من دووری و...
به من ده ڵێی: ئۆقره بگره
مه گه ر ئه بێ باڵنده كه م؟
باڵنده كه م له من دووره!
* * *
وڵاتی ئێمه
دڵم نه خشه ی وڵاتێكه
تا ئێستا هیچ هێزه داگیركه رێك...
نه یتوانیوه به سه ریدا زاڵ بێت
به ڵام هێزی خۆشه ویستیت
به بێ گوشار و خوێن ڕشتن
بوو به سه رداری سه ربه رزی...
وڵاتی تۆ و وڵاتی من
وڵاتی ئێمه!
* * *
خۆشه ویستی
خۆشه ویستیم له ناو تۆدا ده ست پێ ئه كا،
به نیگایه كی پاك و پڕ له هیوات ده ژیێته وه و...
درێژه به ژیانی خۆشه ویستیمان ده دا
ئه گه ر ژیان له دوای مه رگیش درێژه ی بێت
دڵنیابه...
بۆ ئه وینی تۆ سه ر هه ڵده داته وه!
ساڵه هایه له تۆ ده دوێم
بۆ تۆ ده دوێم
له ژیان و مه رگ.
ئاخ ... ببووره
نانا هه رگیز له مه رگ و نائۆمێدی بۆ تۆ نادوێم
به ڵام، هیچ نازانم
تۆ شێعرمی؟
شێعرم ئه تۆی؟
هه ر دووكتان شێوه ی یه ك ئه ده ن
تۆ له و جوانترو...
ئه ویش ته نیا شێوه ی خه یاڵی تۆ ئه دا
تۆ جوانتری له په ڕه ی گوڵ
تۆ له گوڵی یان گوڵ له تۆ؟
لای من له گوڵ بێ خه وش تری
تۆ ئاوێنه ی
ئاوێنه یه ك بۆ به دیكردنی جوانی، پاكی، ئه وین
تۆ... خه یاڵی
خه یاڵێك به پان و به رینی ئاوات و...
فرمێسكی بێ بڕانه وه ی شاعێری ئه م هۆنراوه
ئه رێ گوڵێ
تۆ... سه حه ری
موژده ی هاتنی گزینگی ده مه و به یانم پێ ئه ده ی
تۆ... هه ناسه ی
بێ تۆ ژیان مه رگه ساته و...
قاره مانی بڕواكانیش زه لیلی ده ستی رۆژگار
تۆ... هه نگاوی
هه نگاو به ره و ئاسۆیه كی گه ش و رووناك
به ره و لووتكه ی به رزی هیوا
به ره وهه تاو، به ره و شێعری چاوه ڕوانی
به ره و ئه وین و ئازادی
تۆ... هه نگاوی
به ره و ئێواره ی خه مه كانی كپ و قاقڕی لاویه تیم
ئاخ ئه ستێره چاو گه شه كه
بۆ ناپرسی له چی ده دوێم؟
بۆ چی ده دوێم؟
ته نیا ئه ونده ت پێ ئه ڵێم:
ژیان، رۆح و خرۆشی ده مارانمی
گه ر شاهێدیشت لێم ده وێ
من پێت ئه ڵێم:
«خۆ عه زیزم شاهیدم نێ، شاهیدم رووی زه ردمه»
هه رگیز ناڵێم: خۆشم ده وێی!!!
ئه مجاره یان هه رگیز ناڵێم:
خۆشم ده وێی
ئازیزه دڵ خه مینه كه م
دڵنیا به هه رگیز ناڵێم:
بۆ تۆ ئه ژیم
گه ر بست به بستی رێگاشم لێ مین رێژ كه ن
گه ر ئاسمان و هه موو تابۆكانیشی
بێنه تكام
نامێنمه وه
ئه ڕۆم له لات
نایێمه وه به ره م كێڵگه ی تاسه و ئه وین
به ره و مه زرای پڕ له درۆ
نانا ئازیز
له شاری تۆ و له خێڵی من
ژن و حه یا، پیاو و شه ره ف
دووریان خستووین له هێڵی یه ك
دڵنیاشم فێریان كردووی
ناگه ن به یه ك دوو هێڵی هاوته ریب و رێك
هۆ باڵنده ی خه یاڵی پێكه وه نه بوون!
خۆشه ویستی
مانای به رزی ئازادیه و
دونیای ئێمه ش، دونیای كۆیله و سه ربڕاوان
چاوه ڕوانی مه رگی هه تاو
هه توانه كه م...
فریو ناده م دڵی ته نگم
خۆشه ویستی
ئه وین
ئاوات
ئازادی و
رێبواری شه كه ت
هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم
مه ڵێ: مه ڕۆ و چاوه ڕوان به
هیواكانم هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم


